به‌رهه‌م ساڵح : پێكهێنانی دادگای باڵای فیدراڵی هەنگاوێكی گرنگە




میترۆ
دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 11ی‌ ئازاری‌ 2021، لە رێوڕەسمێكدا سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی، لە بەردەم د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری‌ عیراق، بەئامادەبوونی دادوەر فائق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، سوێندی دەستووریان خوارد.

دوای كۆتاییهاتنی رێوڕەسمەكە، سەرۆك كۆمار رایگەیاند: عیراق هەنگاوێكی گرنگی بڕیوە بۆ تەواوكردنی یەكێك لە گرنگترین دامەزراوە دەستوورییەكانی، كە دادگای باڵای فیدراڵییە، بەوەی ئەو دامەزراوەیە پارێزەرێكی ئەمینە لە سیستەمی دیموكراسی و پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەكان و زامنكردنی جێبەجێكردنی یاسا و پاراستنی دەستوور و چاودێریكردنی یاسا و دەستوور و سیستمی حوكمڕانی.

ئاماژەی بەوەشكرد كە پێكهێنانی دادگای باڵای فیدراڵی هەنگاوێكی گرنگ و بنەڕەتییە بە ئاڕاستەی تەواوكردنی داواكارییە یاسای و دەستوورییەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رووەو جێبەجێكردنی داواكارییە نیشتمانییەكان و هێنانەدیی داوا رەواكانی خەڵك و پێویستیی رەخساندنی زەمینەی لەبار و گونجاو و زامنكردنی هەڵبژاردنەكان، بەجۆرێك گوزارشت بێت لە خواستی راستەقینەی دەنگدەران، لەپێناوی هێنانەكایەوەی قۆناغێكی نوێ لە رێگەی بونیادنانەوەی پرۆسەی سیاسی و كۆتاییهێنان بە قەیران و ناكۆكییەكان و زامنكردنی سەقامگیری و ئارامی لە داهاتوودا.


PM:01:32:12/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌