K24 – هەولێر:
بۆ يادى رۆژى رۆژنامه‌گه‌رى عێراقى، رۆژنامه‌نووسانى ئه‌و وڵاته رایده‌گه‌یه‌نن، له بری ئاهه‌نگگێڕان، ترس و دڵه‌ڕاوكێى زۆر به‌سه‌رماندا زاڵه.
له‌مباره‌یه‌وه، رێكخراوى رۆژنامه‌نووسانى بێ‌سنوور رایگه‌یاند، له كۆى 180 وڵات عێراق ریزبه‌ندى 163یه‌مینى به‌ركه‌وتووه، به گوێره‌ی پێنوێنی ئازادی كاری رۆژنامه‌وانی.
جیا له ساڵانى رابردوو، ئه‌مساڵ تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى زۆر به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسانى عێراقى ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام ئه‌وان ژیانیان خستووه‌ته مه‌ترسی بۆ ئاشكراكردنى راستییه‌كان.
له‌مباره‌وه موئه‌یه‌د ئه‌للامى، نه‌قیبى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى عێراقى رایگه‌یاند، له 2003ه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، 475 رۆژنامه‌نووس له عێراق كوژراون.
گوتیشى: ئه‌و ژماره زۆره‌ى كوژرانى رۆژنامه‌نووسان، نه‌كاتى جه‌نگى جیهانى دووه‌م، نه له جه‌نگى ڤێتنام هه‌بووه، كارى رۆژنامه‌نووسى له عێراق، كارێكى مه‌ترسیدارو زه‌حمه‌ته.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، رۆژنامه‌نووسێكى عێراقییه رایگه‌یاند، چه‌ندین جار هه‌وڵى كووشتنم دراوه، دواجار له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌م له دیوانیه، ته‌قه‌م لێكرا و گوللـه‌یه‌ك به‌ر سه‌رم كه‌وت و بریندار بووم.
ناوبراو گوتى: رۆژنامه‌نووسانى عێراقى ناتوانن بابه‌ت ده‌رباره‌ى هه‌موو شتێك به ئازادى بنووسن، بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر ناوم به‌سه‌ر وتارێكه‌وه بێت، باس له پێشێلكارییه‌كانى مافى مرۆڤ بكه‌م، یاخوود دۆسییه‌یه‌كى گه‌نده‌ڵى ئاشكرا بكه‌م، ژیانم ده‌كه‌وێته مه‌ترسی، چونكه سه‌ندیكایه‌كى به‌هێزمان نیه تا به‌رگریمان لێبكات.
رۆژنامه‌نووسێكى دیكه‌ى عێراقى نه‌یویست ناو و شوێنى ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاند، ئه‌نجامى هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، به‌ڵام ناوى ئه‌نجامده‌رى تاوانه‌كه ئاشكرا ناكرێت، وه‌ك هۆشدارییه‌ك بۆ ته‌واوى رۆژنامه‌نووسان.
روونیشیكرده‌وه، بۆچوونى زۆربه‌ى رۆژنامه‌نووسان گۆڕاوه، چونكه له‌به‌رچاوى خۆیان ده‌بینن چۆن هاوڕێكانیان ده‌كوژرێن و بكوژه‌كانیش ده‌ستگیر ناكرێن.
سوها عۆده، خانمه رۆژنامه‌نووسێكى عێراقیه، رایگه‌یاند، له‌ناوه‌ڕاستى عێراق و به‌غدا ئازادییه‌كان به‌رته‌سكتر بوونه، به‌تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ى كه رۆژێك له رۆژان داعش ده‌ستى به‌سه‌رداگرتووه، رۆژ دواى رۆژ دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپی ده‌چێت.
گووتیشى: رۆژنامه‌نووسانى ئافره‌ت له عێراق بڕیار دروست ناكه‌ن، له‌كاركردنیش گرێبه‌ستى كاركردن زۆر كه‌م بوونى هه‌یه، یاخود ئه‌و پاره‌ى كه له رێگه‌ى كارى رۆژنامه‌نووسییه‌وه ده‌ستى ده‌كه‌وێت، له‌و ئاسته‌دا نیه كه ژیانى پێ دابین بكات.
سوها ده‌ڵێت: ده‌مێكه ده‌مه‌وێت راپۆڕتێك له‌سه‌ر "به‌رتیل" ئاماده بكه‌م، به‌ڵام وه‌ڵامى پرسیاره‌كانمان نادرێته‌وه، تووشى ئه‌زیت و ناڕه‌حه‌تیش ده‌بینه‌وه، ئه‌گه‌ر ناوێك له راپۆرته‌كه‌م ئاشكرا بكه‌م، ئه‌وا ژیانم ده‌كه‌وێته مه‌ترسی.
مسته‌فا كازمیش سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ یادى 152 ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه له عێراق، رایگه‌یاند، میدیا به‌شێكى گرنگى به‌رگریكردنه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خه‌ڵكى عێراق، ده‌بێت مه‌وداى ئازادییه‌كان فراوانتر بكرێن.
سه‌رچاوه: الحرة
ك.ب