میترۆ، سلێمانی
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ وه‌ڤدێكی سه‌نته‌ری متیرۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان له پیرمام به‌شداری پرسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوتپووتی رووداو شیفا گه‌ردیان كرد.
ئێواره‌ی دوێنی 25ی شوبات له به‌ری ڕاستی شاری موسڵ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو شیفاگه‌ردی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوتپووتی تۆڕی میدیای رووداو شه‌هیدبوو كامێرامانه‌كه‌شی یونس سته‌فا برینداربوو.
پێشتریش سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان له به‌یاننامه‌یه‌كیدا هاوخه‌می سه‌نته‌ری متیرۆی ئاڕاسته‌ی تۆڕی میدیای رووداو و بنه‌ماڵه‌ی شیفاگه‌ردی كرد.
شیفا گه‌ردی، یه‌كێك بوو له كادیره هه‌ره چالاك و كاراكانی تۆڕی میدیایی رووداو، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ته‌له‌ڤزیۆنی رووداوه‌وه، ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری شاشه‌ی رووداو و میدیای كوردی بووه، جگه له‌وه به‌ڕێوه‌به‌ڕێكی كارا و كاریگه‌ری تۆڕی میدیایی رووداو بوو.
له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی موسڵدا، به‌رنامه‌ی تایبه‌تی به‌و شه‌ڕه به ناوی فۆكس موسڵ هه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی وه‌ك رۆژنامه‌وانێكی جه‌نگی له میحوه‌ره‌كانی جه‌نگ ئاماده ده‌بوو و، راپۆرتی ده‌كرد.