ناوی بەشداربووانی بیستودووەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ ئاشکرا کران





میترۆ، چاودێر 
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ناوی بەشداربووانی بیستودووەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژی ڕاگەیاند و ڕەخنەی چاودێریش ناوەکانی هەر سێ بوواری؛ چیرۆک، شیعر و لێکۆڵینەوە ئاشکرا دەکات.  پاش ئەوەی هەموو ئەو بابەتانەی نێردرابوون بۆ بیستودووهەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ، کە بریتی بوون لە (١٨ لێکۆڵینەوە و ٢٩ چیرۆک و ٦٤ شیعر) بە بێ ناوی نووسەرەکانیان ڕادەستی هەر سێ لیژنەی هەڵسەنگاندنی (لێکۆڵینەوە، چیرۆک، شیعر) کران. لە ماوەیەکی دیاریکراودا لیژنەکانی هەڵسەنگاندن، ناونیشانی ئەو بابەتانەیان دەستنیشان کرد کە پەسەندکراوی ئەوانن بۆ ئەوەی بەشداری لە پێشبڕکێی فێستیڤاڵدا بکەن. دوای گەڕانەوەی بابەتەکان و بە پێی ئەو هێمایانەی بۆیان دانرابوو، ناوی نووسەرەکانمان لەگەڵ ناونیشانی بابەتەکانیان دیاری کرد. هاوکات لیژنەیەکی دیکە تایبەت بوون بە بابەتەکانی شێوەزاری کرمانجی، لە پارێزگای دهۆک، کە ئەوانیش بە پێی نمرەی خۆیان بابەتە پەسەندکراوەکانی شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوەیان هەڵبژارد. 

ئەوەی لە خوارەوە دانراوە، بەرهەمە پەسەندکراوەکانی بیستودووهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژە.


لێکۆڵینەوە:
١- کاردانەوەی ئەنفال لە هونەری گۆرانی و مۆسیقای کوردیدا- مەهدی فاتیح عومەر.
٢- ناکرێت لە توندووتیژی بێدەنگ بین؛ توێژینەوەیەکی شیکاریی شانۆگەری (تەقینەوەکان)ی سارا کەین- باران.
٣- بونیادی هونەریی ئۆتۆبیۆگرافیا؛ ئۆتۆبیۆگرافیای (نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش)ی شێرکۆ بێکەس بە نموونە- هیوا کەریم حسێن.
٤- به‌رجه‌سته‌بوونا هۆنه‌رێ ژیانناما خوه‌یی د ئه‌ده‌بیاتا كوردیدا؛ كورته‌ ڕۆمانا "ستۆكهولمێ ته‌ چ دیت بێژه‌" یا "باڤێ نازێ" وه‌ك نموونە- دلێر كه‌مال ئه‌حمه‌د.
٥- پێکهاتەی فەزای دەلالی لە چیرۆکدا؛ چیرۆکەکانی (سەدرەدین عارف) بە نموونە- محەمەد ئەحمەد حەسەن.
٦- مێژووی زەندییە و شێوەکانی سازدانی گوتاری ئایدیۆلۆژیی دادپەروەری؛ خوێندنەوەی گێڕانەوەناسانەی کتێبی ڕۆستەم ئەلحوکەما- کاروان محەمەدپوور.
٧- حاجی قادری کۆیی و سەرهەڵدانی گوتاری تازەگەریی کوردی- ئیسماعیل مەحمودی.

چیرۆک:
١- یادەوەریی شکاو- محەمەد حەسەن.
٢- ٣ شەممە- سوارە کافرۆشی.
٣- چەند تەقەیەک و سەدوهەشت پلیکانەی ڕک- بەڵێن سابیر عومەر.
٤- دووماھی پلانا تەمەنی- عیسمەت محەمەد بدل.
٥- گوڵیار ئیحسان لە دەموەختی بەگوڵبووندا- هەڵمەت حسێن.
٦- نووستن لەسەر سکەی قیتار- ڕەنج ڕەسوڵ.
٧- چیرۆکی تەواونەکراو- سوارە نەجمەدین.


شیعر:
١- زەویگەڕ باڵندەیەکی ناو شەوەکان- دیار لەتیف سەعید.
٢- ژنێتیم لە کەناری کەوتندا- بەیان ئیبراهیم.
٣- بمخەنە نێو تابووتێکی شین دەگەڕێمەوە ئاسمان- ئاکار محەمەد.
٤- ستێره‌كرژییا و شه‌رژێپه‌شییا- شكری ئیسماعیل.
٥- فەهرەستی کات و یادی خوداکان کە چیدی یارییمان لەگەڵدا ناکەن- زاموا محەمەد.
٦- شەوشاد- بەشدار سامی.
٧- تەرمێک لەسەر زمان دەنێژم- غەمگین بۆڵی.
٨- تابلۆکەی مارتن- کۆچەر ئەبووبەکر.
٩- مانیفستۆی جەنگ.. مانیفستۆی نیشتمان- هیوا موسا.
١٠- من مرۆڤی ڕۆژهەڵاتیم- ئەمیر ئەمین.
١١- دڕکەکانی ناو دەنگ- ئیسماعیل گەردی.


بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ
٢٥/٣/٢٠١٩


AM:09:41:27/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌